لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە توێژینەوەیەك كراوە بۆ لابردنی سفڕەكانی سەر دراوی عێراقی، ئەحمەد سەفاڕ بڕایادەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە توێژینەوەیەك لەسەر لابردنی سفڕەكانی سەر دراوی عێراق ئەنجام دراوە، لەسەر دەرئەنجامی توێژینەوەكەش پێشنیاز پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی كراوە تا لێكۆڵینەوە لە گۆڕینی دراوی نیشتمانی بكرێت. ئهحمهد سهفار به كوردستان تیڤی ڕاگهیاند بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە تێچووی پڕۆژەكە زۆر گەورەیە تا هەرچی دراوی عێراقی هەیە لە بازاڕ بكشێنرێتەوە و دراوی نوێ بخرێتە بازاڕ، ئەو پڕۆژەیە پێویستی بە خەرجییەكی زۆر هەیە، جگە لەمە لابردنی سێ سفڕەكە هیچ لە هاوكێشە ئابوورییەكە ناگۆڕێت و تەنیا پرسێكی دەروونییە و هیچ سوودێكی ئابووری نابێت. سهفار ئاماژهی بهوهشدا بوونی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو، قەرزە كەڵەبووەكانی سەر عێراق دوو هۆكاری سەرەكین لەوەی نەتوانرێت ئێستە پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت و سفڕەكانی سەر دراو لابردرێن، ئەگەرچی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەكە، لایەنی تایبەتمەندی پێوەندار بە سیاسەتی نەختینەیی ئاگادار كردووەتەوە كە توێژینەوەیەكی وردتر بكەن لەسەر ئەو پرسە و پێشكەشی لیژنەی دارایی بكەن، لە توێژینەوەكەش هێڵە سەرەكییەكان بخرێتەڕوو.
ههوڵی لابردنی سفرهکانی سهر دراوی عێراقی دهدرێت
توێژینهوهیك بۆ لابردنی سفرهكان ئامادهكراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.