سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م ناوچه‌ی ئارام له سووریا ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و هه‌ر رێگرییه‌كیش هه‌بێت ئه‌نقه‌ره به ته‌نها به‌رده‌وام ده‌بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له میانی ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاك پارتی كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت پێشكه‌شی ده‌كرد، هێرشی تووندی كرده سه‌ر پارتی گه‌لی كۆماری، ناسراو به جه‌هه‌په، به‌وه‌ی كه رێگری له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی توركیا.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ په‌نابه‌ران رابگرێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ده‌رگاكانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رووی كۆچبه‌ر و پهرنابهرهكاندا بكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.