Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:38

کۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین مۆبایلی زیره‌کی ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ گۆڕانكاری زۆری تێدایه‌
iphon
کوردستان TV
#8
100%

كۆمپانیای ئەپڵ بانگهێشتنامەی ناردووە بۆ ڕۆژنامەنووسان تاوەکوو ئامادەبن لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێکان لە مانگی ئه‌یلول، ڕێکەوتی ڕاگەیاندن و نمایشکردنەکەش دەکەوێتە 10ی مانگی داهاتوو لە بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە کالیفۆرنیا.

ڕاگەیاندنەکان باس لە بڵاوکردنەوەی سێ جۆری نوێی ئایفۆن دەکەن بە تایبەتمەندی و نرخی جیاوازەوە تاوەکوو بۆ هەموو کەسێک بگونجێت سوودمەندبن لە مۆبایلەکان.

پێشبینی دەکرێت دوو لە مۆبایلەکان خاوەنی سێ کامێرابن لە ڕووی پشتەوەدا بە قەبارەی شاشەی شه‌ش پۆینت ئینج ئینج، هەروەها ئەپڵ کاری لەسەر لایەنی باتری مۆبایلە نوێکان کردووە کە لەگەڵیدا دەتوانێت بیستۆکی ئێرپۆس بارگاوی بکاتەوە لە ڕێی کەڤەری تایبەتەوە.

جێی باسە کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی کاتژمێری زیرەک ڕادەگەیەنێت لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیستەمی نوێی مۆبایل و کاتژمێرەکاندا.

 

داڕشتنه‌وه‌ی - سیامه‌ند كه‌ریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.