Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:41

کوردستان.. له‌مڕۆوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌کردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌

هاورده‌كردن زیانی زۆری به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌
هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌
کوردستان TV
100%

بۆ پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیی و سوودمەندبوونی جوتیارانی کوردستان، له‌مڕۆوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ . 

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیی جوتیارانی کوردستان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیانە. 

هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی زیانی زۆری به‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه‌یه‌. 

پێشتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند وه‌ك پشتیوانی بۆ جوتیارانی هه‌رێم بڕیارماندا له‌ یه‌كی مانگی ئه‌یلول تا كاتێكی نادیار هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ بۆ كوردستان قه‌ده‌غه‌بكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.