لهراگهیاندراوێكدابەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە بڵاوی كردهوه كه دەستیان بەسەر بڕی 15 تۆن جگەردا گرتوووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە ڕایدهگهێنێت ، لەسنووری گومرگی مەرزی پشتە توانیمان دەست بەسەر بڕی 15 تۆن جگەری بەستووی مریشكدا بگرین كە لەوڵاتی ئێرانەوە بە نایاسایی هێنرابووە خاكی هەرێمی كوردستانەوە.
ڕاشیدهگهیهنن ، جگەرە بەستووەكە لەناو خشتدا شاردرابووەوە و دوای ئەوەی دەستی بەسەردا گیرا، بكەرانی ئەو كارە ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.