سامی عهوودال
قه‌لبی من ، گه‌ر چه‌شنی لاله بێت‌و نه‌وتی تێبكه‌ن ،
ئاگری دوژمن بێته گیانم ، وه‌ك چرا من پێ بكه‌ن ،
شه‌ق شه‌قی كه‌ن گۆشت و ئێسقان ،یه‌ك به یه‌ك خێی تێ بكه‌ن ؛
بێ ترس من دێمه مه‌یدان ، حوكمه ئازادیم ده‌وێ ،
گه‌ر نه‌سووتێم و ، نه‌خنكێم ، چۆن هه‌ژارم سه‌ر كه‌وێ !؟
*********************************
نه‌چمه ناو جه‌رگی هه‌ژاران ، شان به شانی وه‌ك برا ؛
رۆح و لاشه‌م ئێش نه‌كا ، بۆ میلله‌تێكی حه‌ق خورا ؛
به‌و شه‌وی پڕ ترس و تاریك ، من نه‌سووتێم وه‌ك چرا ،
كۆمه‌ڵی دامای هه‌ژاران ، چۆن ده‌بینن بچنه پێش !؟
لێمگه‌ڕێن ؛ من با بسووتێم ، ببمه خاك و خۆڵه‌مێش !
*********************************
ببمه خاك و خۆڵه‌مێش ، با تا هه‌ژارم پێ بگـــا ،
با بسووتێم ، به‌ڵكه گه‌نج و لاوه‌كانم تێ بگـــــا ،
بێته مه‌یدان ، خۆێن بڕێژێ ، تا حه‌قی خۆی پێ بگـــا ،
تا بزانێ غه‌رقی خوێنه ،كێ حه‌قی وی خواردووه ؟
با له بۆ حه‌ق خوێم بڕێژێ ، ده‌رچێ دوژمن ، تا زووه !!
*********************************
تا له ناو میلله‌ت نه‌مێنێ ، فیكـــری ئینسانی ده‌نی
نه‌ك له ناو مێشك بمێنێ ، ببته مـــادده‌ی بۆگه‌نی
شه‌عبی چاكی پێ نه‌خۆش بێ ، ببته حاڵی مرده‌نی
خۆشه مردن ، بۆ به‌ڵای وا هیچ و پووچ و پڕ خه‌ته‌ر
نه‌ك بژی عامیل به برسی و ، رووت و قووتی ده‌رده‌سه‌ر !
*********************************
(سامی)قوربانی گه‌لت به ، قه‌ت مه‌ژی به‌و زیلله‌ته
هه‌ر كه‌سێ بـــمرێ له رێگای نیشتمان و میلـــــلهته
نامرێ هه‌رگیز ، ده‌مێنێ ، چونكه خـــــاوهن غیره‌ته
خۆت به قوربانی گه‌لت كه ، فه‌رزه قــــوربانی له بۆ :
نیشتمانی حوڕ و سه‌ربه‌ست ، ئوممه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
له په‌یجی دیوانی دلدار وه‌رگیراوه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.