Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 21:05

وه‌زیری کشتوکاڵ: هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکرێت

بۆ ئەوەی جوتیاران قازانجی پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرهەمی باخەکانی هەناردا
کوردستان TV
100%


بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بریارەکەمان سەبارەت بە قەدەغەی هاوردە کردنی بەرهەمی تەماتە بۆ ناو هەرێم، کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر کەمکردنەوەی زەرەرمەندبونی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان. 


 راشیده‌گه‌ێنێت ، هەرچەند بڕیارەکە نەبوە مایەی چارەسەری کێشەی هەرزانی نرخی تەماتە بە شێوەیەک کەلە ئاست چاوەڕوانی و ماندوبونی جوتیاران بێت، بەڵام ئەنجامی بڕیارەکە تا ئاستێک دڵخۆشکەربوە. 


 بێگه‌رد تاڵه‌بانى وەزیری کشتوکاڵ  ده‌شڵێت ، لەگەڵ نزیکبونەوە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی هەناری خۆماڵیش، ئەگەر پێویست بێت هەمان بڕیار دەدەین، بۆ ئەوەی جوتیاران قازانجی پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرهەمی باخەکانی هەناردا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.