ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى، پێویسته له سه‌ره‌تاى مانگى 10 پڕۆژه بودجه‌ى عێراق بگاته په‌رله‌مان، پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ده‌بێ حكوومه‌تى هه‌رێم ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردبێت.
په‌یوه‌ست به پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى 2020ی عێراق و جێگیركردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم، دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى، پێویسته له سه‌ره‌تاى مانگى 10 به‌شه‌بودجه‌ى عێراق بگاته په‌رله‌مان و دواتر په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌رى كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێك هێناوه بۆ به‌شه‌بودجه‌ى ساڵى 2020، بۆ جارى یه‌كه‌میشه لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه بودجه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دەكات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار دەشڵێت: سێ ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.
پەیوەست بە دیاریکردنی كاتى كۆبوونه‌وه‌كانیش، سه‌فار گوتی: "له‌م یه‌ك دوو هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.