له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كشتوكاڵیه‌كانى شارەدێی وارماوه و گرنگیدان به‌به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی و شایسته داراییه‌كانى جوتیاران به‌سه‌رپه‌رشتى جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌و به‌ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه كرا كه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه‌ى كردووه كه تایبه‌ت بوون به كێشه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى شاره‌دێى وارماوه‌ى سه‌ربه شارۆچكه‌ى شاره‌زوور، دواتر لیژنه‌كه بڕیاریدا كه بانگهێشتى نوێنه‌رى هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى دا بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و به‌فه‌رمى نوسراو ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا.
لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كه بڕیاریدا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێرى حكومه‌تى هه‌رێم بكات و كێشه‌و گرفته‌كانى كشتوكاڵ و جوتیاران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كشتوكاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه داواى له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرد كه به‌دواداچوون بكات بۆ قه‌رزى جوتیاران، چونكه هاوڵاتیان گله‌یی زۆریان گه‌یاندۆته لیژنه‌كه و نیگه‌رانن له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جدى نییه له‌سه‌ر به‌دواداچوونى شایسته داراییه‌كانیان به‌تایبه‌ت ئه‌و شاندانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كاتێك سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوه‌تى كه‌رتى كشتو‌كاڵى پشتگوێ خستووه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌فه‌رمى نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى هه‌نگوین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.