Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:49

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران : ئێمه‌ ته‌نیا ده‌مانه‌وێت نه‌وت بفرۆشین و پاره‌که‌مان وه‌رگرین

په‌یوه‌ندییه‌كان له‌چاو پێش رێككه‌وتنه‌كه‌دا له‌دۆخێكی خراپتردایه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی كێشه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ گوتی، "ئێمه‌ ته‌نیا ده‌مانه‌وێت كه‌ نه‌وته‌كه‌مان بفرۆشین و پاره‌كه‌مان وه‌رگرین".

له‌میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Süddeutsche Zeitungی ئه‌ڵمانیدا زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دوولایه‌نه‌یه‌ و یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ته‌نیا به‌ئامانجی ئاشتیانه‌ به‌كاربهێنرێت، لایه‌نه‌كه‌ی تریشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی ریككه‌وتنه‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاسایی بكرێته‌وه‌.

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ١٥ جار ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌چاو پێش رێككه‌وتنه‌كه‌دا له‌دۆخێكی خراپتردایه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، ئێمه‌ ته‌نیا ده‌مانه‌وێت كه‌ نه‌وته‌كه‌مان بفرۆشین و پاره‌كه‌مان وه‌رگرین.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.