به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: به هۆی ده‌رنه‌چوونی له پشكنینی تاقیگه بڕی (94) ته‌ن و (540) كیلۆگرام له خوێی ئێرانی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی (25/8/2019) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی(4) چوار بار هه‌ڵگر به بڕی (94) ته‌ن و (540) كیلۆگرام له خوێی ئێرانی كیسی (500) گرامی ٬ له لایه‌ن لێژنه‌ی هۆبه‌ی نمونه‌ی خۆراك پشكنینی بۆ كرا به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه ده‌رنه‌چوو ، چونكه به پێی ستانداردی عێراقی نیه، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا خوێی ئێرانی كیسی (500) گرامی گه‌ڕێندراییه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.