Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:35

17 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان دروست ده‌کرێن

به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشکرایدەکات، بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی 22 پڕۆژه‌ كه‌ واژووی لەسەر کراوە،‌ نزیكه‌ی 17 هه‌زار یه‌كه‌ی یشته‌جێبوون له ‌سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامۆستایان دروست بكرێن و له ‌ئێستادا ته‌نیا بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی پێویسته‌ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش به‌لێنی داوه‌ بە رژدی کاری بۆ بكات. 

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌ۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاندووه‌، وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان 22 گرێبه‌ستمان واژوو كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشیته‌جێبوون بۆ مامۆستایان به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن، به‌ڵام به ‌بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان راگیراون. 

زیاتر روونی دەکاتەوە، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان كردووه‌ و داوامان كردووه‌ پێوەست بەو بابەتە بڕیارێك ده‌ربكه‌ن، ئه‌وانیش لای خۆیان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێ بكرێن.   

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.