Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:09

خه‌ڵاته‌کانی یه‌که‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی کوردستان دابه‌شکرا

چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام دران
کوردستان TV
100%

رۆژی ١٩-٨-٢٠١٩ له‌ رۆژی جیهانی فۆتۆدا یه‌كه‌مین فستیڤاڵی فۆتۆگرافه‌ری كوردستان له‌ شاری سلێمانی له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م یاده‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام دران،هه‌ر له‌م  پیشانگایه‌دا به‌رێز (فارس سه‌عدی ) وه‌كو دادوه‌ری پشانگاكه‌ به‌شداربوو  و سیمینارێكیشی له‌ دووه‌م ڕۆژ فیستڤاڵه‌كه‌  به‌ ناونیشانی( په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری فۆتۆو هونه‌ر شێوه‌كاری) پێشكه‌ش كرد.

له‌دوا رۆژیشدا له‌ 22/8/2019 سه‌عات 4.30 له‌ قاوه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش كران:

- خه‌ڵاتی فۆتۆی ره‌ش و سپی به‌خشرایه‌ ژاڵه‌ به‌هرامی.

- خه‌ڵاتی فۆتۆ ستۆری به‌خشرایه‌ جمشیدفرجوندفردا.

- خه‌ڵاتی سروشت به‌خشرایه‌ شێوه‌ ره‌سوڵ.

- خه‌ڵاتی فۆتۆ ئارت به‌خشرایه‌ پۆیا خزدوزی.

- خه‌ڵاتی مرۆڤ و ژیان به‌خشرایه‌ فاروق قادری.

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.