Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:20

هه‌ده‌په‌: دژی بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکان دەوەستینەوە

لە توركیا كودەتای سپی روویدا
کوردستان TV
#13
100%


لەبارەی دوورخستنەوەی سەرۆكی شارەوانییەكانی دیاربەكر و ماردین و وان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایدەگەیەنێت، لە توركیا كودەتای سپی روویدا و دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە.

پارتی دیموكراتی گه‌لان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی دیاربەكر و مێردین و وان به‌ كوده‌تای سپی ناو ده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە.

سەزای تەمەللی ھاوسەركی پارتی دیموكراتی گەلان هه‌ده‌په‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دژی بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆكی شارەوانییەكان دەوەستینەوە و ئەو بڕیارە بڕیارێكی نایاساییە، گوتیشی، لە توركیا كودەتای سپی روویدا.

ھاوسەركی پارتی دیموكراتی گەلان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر توركیا كێشەی كورد چارەسەر نەكات، ناتوانێ كێشەكانی دیكەی چارەسەر بكات.

راشیگه‌یاند، ئیرادەی خەڵک لەلایەن دەوڵەتەوە زەوتکراوە، دەسەڵات ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات، بۆیە رەوایەتی بە توندوتیژی دەدات.

سزای ته‌مه‌لی داواشی له‌ دیموكراتخوازانی توركیا كرد له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ بێنه‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند، دەبێ رێز لە دەنگی خەڵك و سندووقەكانی ھەڵبژاردن بگیرێت، بەم كارانە توركیا لە دیموكراسی دوور دەكەوێتەوە.

ئێمە دەست لە سیاسەتی خۆمان ھەڵناگرین و بەردەوام دەبین لە تێكۆشان بۆ چەسپاندنی دیموكراسی لە توركیا. نزیك كاتژمێر شه‌شی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵۆقەدا، و عەدنان سەلجوق مزراکلی، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەوە و له‌ شوێنیان قه‌یوم دانران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.