Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:51

له‌ هه‌ولێر.. ڕۆژی فۆتۆی جیهانی به‌رز ڕاگیرا

چل فۆتۆگرافه‌ر له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق وده‌ره‌وه‌ وێنه‌كانیان نمایشكرد
کوردستان TV
100%

به‌ئاماده‌بوونی (جه‌یمس سۆرنتن)كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر وسه‌رۆكی كۆمسیۆنی بوژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌وێر،ده‌سته‌ی كارگێڕی وئه‌ندامانی كوردستان فۆتۆ به‌دروشمی" خۆشه‌ویستیتان بۆ فۆتۆ بڵاوبكه‌نه‌وه‌"ڕۆژی فۆتۆی جیهانی به‌رز ڕاگرت.

كه‌رنه‌ڤاڵ له‌ پێشه‌نگه‌ی(پۆرترێت)،كه‌تیایدا چل فۆتۆگرافه‌ر له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق وده‌ره‌وه‌ وێنه‌كانیان نمایشكرد،هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌مجار پێشه‌نگه‌ی(مۆدێل)بواری بۆ پێنج فۆتۆگرافه‌ر ڕه‌خساند،كه‌بیست وپێنج وێنه‌یان تیادا نمایشكرد،هه‌ر له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كامیرای وێنه‌گرانی دێرینی كورد نمایشكرا.

ئه‌مساڵ له‌ به‌ڕیتانیا یادی ڕۆژی جیهانی فۆتۆ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی فۆتۆی جیهانییه‌وه‌ كرایه‌وه‌وكوردستان فۆتۆش به‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ له‌هه‌ڵمه‌تی ڕێكخراوی فۆتۆی جیهانی به‌شداریكرد.

له‌دواپه‌یامی دا (سۆرتن)سه‌ركونسوڵی گشتی وڵاتی به‌ڕیتانیا له‌ ڕایتینگ بۆرده‌كه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ نووسی (وێنه‌ جوانه‌كانی خه‌ڵكێكی جوانن).

جێی باسه‌ فۆتۆكان تاقیگه‌ی ئه‌رده‌لان ئه‌ركی چاپكردنی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.