Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:31

کوردستان.. هه‌وڵی بوژانه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌ خۆماڵییەکشتوکاڵییه‌‌کان ده‌درێت

دوای ناڕه‌زایی جوتیاران له‌ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان
بوژانه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌ خۆماڵییه كشتوكاڵییه‌‌كان
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گرنگی زیاتر به‌ به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌ خۆماڵییه‌كان بده‌ن به‌تایبه‌ت دوای ناڕه‌زایی جوتياران له‌ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ بازاره‌كانی كوردستان. 

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و باخداری به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می هه‌نجیر و سێو باجی زیاتری له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن، له‌دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م و راگه‌یاندنی هێڵی گشتی حكوومه‌ت، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌ وه‌زاره‌تی ئێمه‌شه‌وه‌ خه‌ریكی داڕشتنی پلانن بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ش پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌.

حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و دارایی و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان ده‌بێت هاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌. 
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.