بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا سەید محەمەد سەید تەها پیرخدر
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مامۆستا سەید محەمەد سەید تەها پیرخدر) كارگێڕی مەكتەبی كۆمەڵایەتیی گشتیمان پێگەیشت.
هاوخەمی بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و هەڤاڵانی مەكتەبی كۆمەڵایەتیی گشتی دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.