ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ران چه‌ند له ئاستی ستایل و كرداردا له یه‌كتری جیاوازبێت، دواجار هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ئه‌ویش چێژ بینینه له خوێندنه‌وه‌ی كتێب،چێژێك كه مرۆڤ ناتوانێت گوزارشتێكی ڕاسته قینه‌ی به زمان لێ بكات، مه‌گه‌ر خۆی خوێنه‌ری كتێب و له نێو دنیای كتێب نه‌بێت.
بڕوا ناكه‌م له ژیانی مرۆڤه‌كاندا، به تایبه‌تیش له كۆمه‌لگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا، هیچ نێوه‌ندو ئۆرگانێكی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هێنده‌ی كتێب مرۆڤ فێری په‌روه‌رده‌كردن وزانست و مه‌عریفه بكه‌ن. نێوه‌نده‌كانی خوێندن له كوردستاندا، تاكی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام تاكی بیركه‌ره‌وه‌و خوێنه‌ر دروست ناكه‌ن.
ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه په‌روه‌رده و فێركردن به گشتی له نێو ئێمه‌دا، ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان له به كولتووریكردنی خوێنه‌وه و ئاشنا بوونی مرۆڤ به كتێب نه‌بینیوه. لێره‌وه‌ش زۆر به ئاسانی د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه قوتابییانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش، له‌و توێژانه نین كه ده‌خوێننه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رو كاری له‌گه‌ڵ كتێب و دنیای خوێنه‌وه هه‌بێت، ده‌زانێت كه كتێب چ به خشش و سه‌رمایه‌كی مرۆیی گه‌وره‌یه كه مرۆڤه‌كان فێری چییه‌تی و چۆنییه‌تی ژیان و ڕامان و بیركردنه‌وه ده‌كات.
ئێمه میلله‌تێكین به‌داخه‌وه ناخوێنینیه‌وه، بۆیه زۆربه‌ی كێشه مه‌عریفی و هوشیارییه‌كانی كۆمه‌لگا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی ئه‌و پاشخانه كولتووریه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له خوێنه‌وه دروست ده‌بێت. بۆیه چه‌ند هه‌وڵی به كولتووریكردنی خوێنه‌وه و ناسینی دنیای كتێب بده‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی تر له داهێنانه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كان نزیك ده‌بینه‌وه. كتێبی(چێژی خوێندنه‌وه) هه‌وڵێكه بۆ ناساندن وگوزارشتكردن له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و كتێب. ئه‌م كتێبه، ئه‌زموونی چوارده نووسه‌ر له باره‌ی ڕامان و گوزارشتكردن له كتێب و خوێندنه‌وه له خۆده‌گرێت. ئه‌گه‌رچی دیدگای هه‌ریه‌ك له‌ونووسه‌رانه له باره‌ی كتێبه‌وه جیان له یه‌كتری، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین دواجار هه‌موو ئه‌و دیدگایانه به ڕوانێنێكی هاوبه‌ش و جێگیرده‌گه‌ن له باره‌ی كتێبه‌وه كه ده‌كرێ له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه پوختییان بكه‌ینه‌وه. به بڕوای هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌نی ئاشنابوون به كتێب جیاوازیی له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ئاشنابوون وپه‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ كتێب، بوونه‌ته كه‌سیه‌تیه‌كی دیكه. به‌ده‌ربڕینێكی تر،ده‌كرێ بڵێین كتێب یه‌كێكه له‌و ئامرازانه‌ی كه ستایلی ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕێت. له دیارترین سیماكانی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش، بیركردنه‌وه و تێڕوانینی جیاوازه بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ر.كتێب وا له مرۆڤ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی دیكه دنیا ببینێت.جیاوازتر له‌وانه‌ی ناخوێننه‌وه، بیر بكاته‌وه و سه‌رنجی هه‌بێت. به بڕوای هه‌ریه‌ك له‌و نووسه‌رانه، كتێب بۆ ئه‌وان كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دیكه‌ی جیاوازبووه به ڕووی ژیاندا به‌ده‌ر له‌وهه‌موو ده‌رگا كلاسیكییانه‌ی ژیان كه مرۆڤه‌كانی تر پێیه‌وه ڕاهاتوون. ئه‌و نووسه‌رانه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان له دوای ئاشنابوونییان به دنیای فراوانی كتێب،بوونه‌ته بوونه‌وه‌رێكی دیكه. ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه كتێب مرۆڤێكی سوپه‌رمانی دروست بكات، به‌ڵام بێگومان، ده‌یكاته كه‌سیه‌تیه‌كی جیاواز له‌وه‌ی به‌رله ناسینی كتێب هه‌بووه.چونكه كتێب خه‌یاڵ و بینینی مرۆڤ له‌به‌رده‌م دنیادا فراوانتر و ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كات.كتێب سه‌رچاوه‌ی زانین و مه‌عریفه‌یه، ده‌شێ مرۆڤ له هه‌ر كتێبێكدا، به زانسێكی نوێ و هوشیارییه‌كی نوێ بگات. خاڵێكی دیكه، كه دیدگای به شێكی زۆری ئه‌و نووسه‌رانه هاوڕان له سه‌ری ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ڕه‌نگه هه‌موو كتێبێك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانست و داهێنان و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی سه‌یرنه‌كه‌ین. به بڕوای به شێكی زۆر له‌و نووسه‌رانه، ده‌شێ به‌شێك له كتێبه‌كان، ژه‌هرێك بن بۆ بیری خوێنه‌رو لێیه‌وه مرۆڤه‌كان فێری ده‌مارگیری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دۆگمایی بێت. ده‌كرێ به‌شێك له كتێبه‌كان، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئاشووب و كێشه‌ی گه‌وره ببینین كه هزری مرۆڤ به‌ره‌و داخراویی و دۆگمایی ده‌به‌ن و كتێب وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تاریككردنی دنیا ده‌بینن. بۆیه ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی كتێبه‌كاندا، خوێنه‌ر هوشیارو بیر كراوه بێت و ئه‌گه‌ر به‌ركتێبێكی له‌و جۆره‌ش كه‌وت، ئه‌وا نابێت خوێنه‌ر له ڕووی هزرییه‌وه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریه‌تی. ئه‌مڕۆ به شێگی زۆری كتێبه‌كان، به جۆرێك له جۆره‌كان، هه‌ڵگری گوتارێكی ده‌مارگیری و پۆپۆلستینه و هزری مرۆڤ به بیری توندڕۆیی و ڕه‌تكردنه‌وه بارگاویده‌كه‌ن. بۆیه نابێ هه‌موو كتیبێك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هوشیاریی و كرانه‌وه و بیری نوێ ببینین.به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌شێ به‌شێك له كتێبه‌كان تونێلێكی تاریك به سه‌ر هزری خوێنه‌ردا بكه‌نه‌وه كه دواجار كتێب له بری ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ بینینێكی دیكه و پێشكه‌وتنێكی دیكه، ئه‌وا هزری قه‌تیس ده‌كات. بۆیه نابێت بڕوامان وابێت ئیدی كتێب به‌گشتی فریادره‌سێكه و سه‌رتاپای بوون و ژیانمان بۆ شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت. بێگومان كتێب فێری بینینێكی دیكه‌مان ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو كتێبێك نا. چونكه نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه ڕه‌فتارو كرده‌وه‌ی توندڕۆیی و ده‌مارگیری، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هزره‌كه‌ن. به‌ومانایه‌ی ده‌شێ كتێب مرۆڤ فێری بیرێكی توندڕه‌و تاریك بكات،كه دواجار ژیان وێرانتربكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان باوه‌ڕیان پێیه. خاڵێكی دیكه هه‌ر په‌یوه‌ست به خوێنه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌رچی سۆسیال میدیا و پێشكه‌وتنه خێراكانی سه‌رده‌م و میدیای ئه‌لكترۆنی به‌گشتی، كاریگه‌ریه‌تی له سه‌رخوێنه‌وه و كتێب هه‌بووه، به‌ڵام دواجار چێژی هیچ خوێنه‌وه‌یه‌ك ناگات به‌و چێژه‌ی كه خوێنه‌ر كتێبێك به ده‌سته‌وه ده‌گرێت وده‌یخوێنێته‌وه. هه‌رگیز شێوه‌كانی دیكه‌ی خوێننه‌وه له میدیای ئه‌لكترۆنیدا،وه‌ك كتێب چێژ‌و هه‌ستێكی تایبه‌ت به خوێنه‌رنابه‌خشن. به تایبه‌تیش بۆ خوێنه‌رانێك، كه زه‌مه‌نێكی درێژه به كتێبه‌وه ئاشنان و خوێنه‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێداویستییه هزرییه‌كانی ژیانیانه. ئه‌م كتێبه ده‌كرێ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆچێژو بینینی كتێب، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانست و هوشیاری مرۆڤه‌كان ببینین. كه تیایدا كه‌سانێك هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندی خۆیان به‌كتێبه‌وه باس ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و دنیا شاراوه‌و جیهانه نوێیه‌ش به خوێنه‌ر ده‌ناسێنن، كه له په‌راوێزی ئاشنابوونیان به كتێبه‌وه پێی گه‌یشتوون. ئاخرهیچ شتێك وه‌كو كتێب، مرۆڤ له ڕه‌گه‌وه ناگۆڕێت و نایكاته كه‌سێكی جیاوازترله‌وانی تر. هیوادارم ئه‌وانه‌ی تائێستا ناخوێننه‌وه و كتێبییان نه‌ناسیوه، ئه‌و گه‌وهه‌ره به‌هاداره بناسن، كه‌دڵنیام هه‌رگیز له ناسینی به درێژایی ژیانیان په‌شیمان نابنه‌وه..
ن/ سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.