Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:56

ئێران بڕیاریدا چوار سفری سه‌ر دراوه‌که‌ی لاببات

دراوی نیشتمانی له‌ریاله‌وه‌ بۆ تمه‌ن ده‌گۆردرێت
کوردستان TV
100%

مه‌حمود واعزی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له‌ لێدوانێكدا كه‌ ته‌له‌فزیۆنێكی ئێرانی گواستویه‌تییه‌وه‌ گوتی: برِیار له‌سه‌ر لابردنی چوار سفره‌كه‌ی سه‌ر دراوی نیشتمانی دراوه‌و هه‌روه‌ها دراوی نیشتمانی له‌ریاله‌وه‌ بۆ تمه‌ن ده‌گۆردرێت،چونكه‌ تمه‌ن زیاتر له‌ ئاڵوگۆره‌كانی ناوخۆ كاری پێده‌كرێت و ره‌واجی زیاتره‌.

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووه‌و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خاته‌ روو.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئاژانسی فارسی ئێرانی گوتی: ئامانج له‌م پێشنیاره‌ بۆ پارێزگاریكردنه‌ له‌ دراوی نیشتمانی و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوخۆ.

شایانی باسه‌ نرخی فه‌رمی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له‌ ئێستادا به‌رامبه‌ره‌ به‌ 4200 ریالی ئێرانییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ سپۆتنیك-ی رووسی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.