باشترین خزمه‌ت و پێشكه‌شكردنی ڕێز و وه‌فا و خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌رمه‌ند و خاوه‌ن به‌هره‌كانمان دوای مردن و كۆچی دواییان یادكردنهوهیانه ئه‌گه‌ر به چه‌ند دێرێكیش بێ، چونكه دڵنیاین له‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه دڵه‌كان ئاسووده ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ده‌بێ بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆر له‌وه زیاتر بكرێ كه شایانی داهێنانه‌كانیان بێت.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ 39 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (قادر زیره‌ك)دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه‌ی كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌جۆش و خرۆش بوو وه‌ك (دوورم له یاران، ئه‌مان ساقی، له‌بنه‌وار، بازی كۆێستانان، دووگمه‌ی سینه) و چه‌ندین گۆرانی دیكه كه ئه‌وسا و ئێستاش هه‌موومانی سه‌رمه‌ست ده‌كرد، به‌ڵێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردووه زۆر به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك كاریگه‌ر بوه، هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش وای كرد له بواری هونه‌ریدا نازناوی زیره‌ك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ و بتوانێ له داهێنانه‌كانی بگاته ئاستی ئه‌و، ئه‌گینا خۆی ناوی ته‌واوی (قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فا) یه و له ساڵی 1954 له گوندی بیركۆتی شاری هه‌ولێر له دایك بوه و هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدا ده‌ركه‌وتووه تا ساڵی 1977 یه‌كه‌م گۆرانیی خۆی به‌ناوی (دوورم له‌یاران) له ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا تۆمار كرد كه ئه‌و گۆرانیه له‌و ئان و ساته‌دا ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆر باشی له نێو خه‌ڵكیدایه و تا ئێستاش له بیر و هزری هه‌مووماندا ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكان به‌وپه‌ڕی كاریگه‌رییه‌وه ده‌یڵێنه‌وه، ده‌بێ دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین كه (قادر زیره‌ك) ی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكی ئومێدێكی زۆریان پێی هه‌بوو كه داهێنانی دیكه له هونه‌ری گۆرانی و ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردیدا بكات، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه له 17 ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 1981 دا، به ڕووداوی ئۆتۆمبیل و له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی هونه‌ری و حه‌ز و خولیای له‌گه‌ڵ خۆیدا برده ژێر گڵ و له دوای خۆی كۆمه‌ڵێك یادگاری به‌جێهێشت كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز له‌بیر ناچنه‌وه، هه‌روه‌ها جێگای ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌ش به هیچ كه‌سێك پڕ نابێته‌وه.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.