Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:33

بەشێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان گردبوونه‌وه‌

داوای راگرتنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوویان کرد
کوردستان TV
100%


بەشێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای راگرتنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوویان کرد.

بەشێک لەو خاوەن کێڵگانە ئاماژە بەوە دەکەن، کیلۆیەک مریشک بە هەزار و 400 دینار دەفرۆشن، لەکاتێکدا تێچووەکەی زیاتر لە هەزار و 800 دینارە.

ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەردەم پەڕلەمانی كوردستان لەشاری ھەولێر ھەرسێ كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەیكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و، تایبەت بە داواكردنی مافەكانیان و پارێزگاریكردنی حكومەت لە بەرھەمی ناوخۆیی، كۆمەڵێك داواكاریان پێشكەشی پەڕلەمان و حكوومەت كرد.

نازم عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕاگەیاند، ئێمە ئەمڕۆ كە گردبووینەتەوە بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ناوخۆمان لە 100٪ زیادە و پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، بۆیە داوای ڕاگرتنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو دەكەین، هەروەها داوای دیاریكردنی نرخ دەكەین بۆ ئەوەی ئێمەش و هاووڵاتیانیش زەرەرمەند نەبین.

گوتیشی: ئێمە داواش دەكەین حكومەتی هەرێم چاودێری بخاتە سەر ئەو پێویستیانەی بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان دێت، هەروەها پارێزگاری لەبەرووبوومی ناوخۆ بكات، لەجێگەی ئەوەی ئەو پارەیەی وەك باج لەمریشكی بەستوو وەریدەگرێت، ئامادەین خۆمان ئەو پارەیە بدەین وەك باج، بەڵام بەمەرجێك بازاڕێكمان بۆ بكاتەوە و پارێزگاری لەبەرووبوومی ناوخۆ بكات.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.