Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:55

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ : فه‌یسبوک به‌ پێنج ملیار دۆلار سزادرا

به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاری كه‌سی به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌ نایاسایی
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، به‌ بڕی پێنج ملیار دۆلار سزای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكی دا.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ پارساڵ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سیی به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌ نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی به‌ پێنج ملیار دۆلار سزادا

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌، پێویستی به‌ په‌سه‌ندكردنه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه‌ و ناشزانرێت لێپێچینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كرێت ئه‌م سزایه‌ گه‌وره‌ترین سزایه‌ به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژییدا سه‌پێنرابێت و زۆر له‌و سزایه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا كه‌ بڕه‌كه‌ی ٢٢ ملیۆن دۆلار بوو.

فه‌یسبووك ساڵی پار ٥٦ ملیار دۆلار قازانجی كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵیش داهاتی بگاته‌ نزیكه‌ی ٦٩ ملیار دۆلار.

تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ له‌باره‌ی سزا داراییه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.