Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:17

ئه‌ردۆغان: له‌ماوه‌ی‌ 10 رۆژدا سیسته‌می ئێس-400 وه‌رده‌گرین

ئەمریکا لە کڕینی پاڵپشتی لە تورکیا دەکات
کوردستان TV
#13
100%


سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتیدەکاتەوە؛ لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس-400 وەردەگرن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان روونیکردووەتەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کڕینی ئێس-400 پاڵپشتی لە تورکیا دەکات و رایگەیاند؛ لە ئۆساکا ترەمپ پشتیوانی لە داواکارییەکانی ئەنقەرەی کردووه‌.

بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان جەختیکردەووە؛ داوای لە ترەمپ کردووە کۆتایی بە هاوکارییەکانیان بۆ یەپەگە بهێنن و نەخشەڕێگەی منبجیش بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بدات، ئاخۆی وه‌ڵامی تره‌مپ بۆ ئه‌و داواكاریه‌ی چی بووه‌.

پێشتر  كه‌ بڕیار بوو به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێك ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف-35 به‌ توركیا بفرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی نیازی ئه‌ردوغان بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-400 له‌ رووسیا، واشنتن له‌و رێككه‌وتنه‌ پاشگه‌زبووه‌وه‌ و به‌رده‌وام دووپاتیده‌كرده‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ نێوان ئێف -35ـه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێس-400ـه‌كه‌ی رووسیا، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرت.

ئێستاش كه‌ ئه‌ردوغان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه‌، تا ئێستا تره‌مپ هیچی له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌دركاندووه‌.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.