Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:47

سۆمۆ: کۆمپانیا هندییەکان کڕیارى یەکەمى نەوتى عێراقن

دواى ئەوان 7 کۆمپانیاى چینى و 4 ئەمەریکى زۆرترین نەوتى عێراقیان کڕیووه‌
کوردستان TV
100%

کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق سۆمۆ رایدەگەیەنێت کۆمپانیا هندییەکان کڕیارى یەکەمى نەوتى عێراق لە مانگى ئایاردا. كۆمپانیای سۆمۆ ڕاشیگه‌یاندووه‌ لەکۆى چل کۆمپانیا کە نەوتى عێراقیان کڕیووە لە مانگى رابردودا هەشتیان کۆمپانیا هیندییەکان بوون دواى ئەوان حەوت کۆمپانیاى چینى و دواتریش چوار کۆمپانیاى ئەمەریکى لە پلەى سێیەمى ریزبەندى ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین نەوتى عێراقیان کڕیوو.


هەر لەو مانگەدا کۆمپانیاکانى وڵاتانى بەریتانیا و کۆریاى باشور و ئیتاڵیا و تورکیا و مالیزیا و ئیسپانیا و یۆنان و ژاپۆن و تایوان و پرتوگال نەوتى عێراقیان کڕیوە، بەڵام:"دیارترین کۆمپانیا جیهانییەکان کە نەوتى عێراق دەکڕن کۆمپانیاى (ئاینى ئیتاڵى)، (بى پى بەریتانى)، (چاینە ئۆیڵ)ى چینى و ئیکسۆن مۆبیلى ئەمەریکى و گازپرۆمى روسین.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە بیست و دووی ئەم مانگەدا وەزارەتى پلاندانانى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە کە لە چوار مانگى یەکەمى ئه‌مساڵ چوارسه‌د و هه‌شت ملیۆن بەرمیل و پێنجسه‌د و هه‌شتا و پێنج هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە و لەو بڕەش ئاستى هەناردەکردن سێسه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیۆن و هه‌شتسه‌د هەزار بەرمیل نەوتى تێپەڕاندوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.