ئامینه ئه‌ردۆغان، هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆماری توركیا ، تووشی ره‌خنه‌ی توند بوویه‌وه، ئه‌و كاته‌ی له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن بینرا كه جانتایه‌كی ده‌ستی هه‌ڵگرتووه‌و نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركی ده‌ڵێت: نرخی جانتاكه ده‌گاته 50 هه‌زار دۆلار، كه یه‌كسانه به 288 هه‌زار لیره‌ی توركی، ئه‌مه‌ش ده‌كاته به‌رزترین مووچه‌ی 11 هاووڵاتی توركیا له ساڵێكدا.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی حورڕه تویتێكی گواستۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: خانمی یه‌كه‌م جانتایه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاره، كه‌چی گه‌له‌كه‌ی كێشه‌ی برسییه‌تی و بێكارییان هه‌یه، به‌ڵام مۆده له ژیان گرنگتره.
په‌ڕه‌ی سنستكۆ-یش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: ئامینه ئه‌ردۆغان جانتایه‌كی هه‌ڵگرتووه كه نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دۆلاره، كه‌چی جانتاكه‌ی ده‌ستی ئه‌نجیلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا نرخه‌كه‌ی 200 یۆرۆیه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه توركییه‌كه ده‌ڵێت: ئامینه ئه‌ردۆغان له گه‌شته‌كانیدا جانتای به‌هادار وه‌ك ماركه‌ی هرمس و شانێل هه‌ڵده‌گرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.