Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:54

هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی پارەی قەرەبووی گوندی کۆری دەکرێت

بڕیاری خەرجکردنی بڕی 7 هەزار دۆلار بۆ هەر سوودمەندێکی گوندی کۆری درا
کوردستان TV
100%


بەواژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کورستان پێش جەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو بڕیاردرا بە پێدانی پارچە زەوییەکی 200 مەتری بە 4 هەزار و 132 کەس لە سوودمەندانی گوندی کۆری و پێدانەوەی 7 هەزار دۆلار کە پێشتر وەک پێشەکی لێیان وەرگیراوە. دوای دیاریکردنی شوێنی زەوییەکان و پێدانیان بە واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی پارەکە درا بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەشنەکراوە.

تاهیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەبڕیاری وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕی 7 هەزار دۆلار بۆ هەر سوودمەندێکی گوندی کۆری دراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ،وەرگرتنەوەی پارەکانیان دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.

تاهیر عەبدوڵا، ڕاشیگەیاند:" دوای وەرگرتنی پارەکە بۆ مامەڵەی زەوییەکانیان دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ مامەڵەی تاپۆکردن.

گوندی كۆری له ساڵی 2014 بەپێی رێككەوتنێكی نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و كۆمپانیایەكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لە سەر رووبەری هەزار و 592 دۆنم زەوی، وەک هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوون لە شەش هەزار و 512 یەکەی نیشتەجێبوون، زیاتر لە هەزار خانوو تەواوکران و دابەشکران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت، لەبڕی خانووەکان پارچە زەوییەکی 200 مەتری لە سنوری ماستەرپلانی هەولێر پێداون و پارەکانیشیان وەردەگرنەوە.

1

ئامادەکردنی - سیامەند کەریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.