Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:47

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی قەرەبووی گوندی کۆری

ژمارەیان 4 هەزار و 132 کەسه‌
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی قەرەبووی سوودمەندانی گوندی کۆری کە ژمارەیان 4 هەزار و 132 کەس بوون.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی قەرەبووی سوودمەندانی گوندی کۆری کە ژمارەیان 4 هەزار و 132 کەس بوون، بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە و واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی 29 ملیار و 132 ملیۆن دینار،  کە دەکاتە 24 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بۆ قەرەبووی پارەی سوودمەندانی گوندی کۆری.

ڕێباز حەملان، بڕیاریداوە هەر هاوڵاتیەکی سوودمەندی گوندی کۆری لەو 4 هەزار و 132 کەسە بە بڕی 7 هەزار دۆلار قەرەبوو بکاتەوە، کە دەکاتە 8 ملیۆن و 400 هەزار دیناری عێڕاقی.

سیامەند کەریم- کوردستان تیڤی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.