سه‌رمه‌د به‌یاتی: شاره‌زای بواری ئاسایش ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگای گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی ئێران ده‌دات.
روونیشیكردۆته‌وه كه واشتنتۆن له‌رێگای وشكانییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ناجه‌نگێت، به‌ڵكو له رێگای ئاسمانییه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌نگه‌كه پێشبخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كێشه ناوخۆییه‌كانی پێ داپۆشێت.
گوتیشی: له ئێستادا واشنتۆن ده‌یه‌وێت جه‌نگه‌كه دوا بخات، بۆ ئه‌وه‌ی توانا رۆكێتییهكانی ته‌هران بخوێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مریكا له رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چاودێری ئێران ده‌كات و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران له رێگای ئاسمانییه‌وه ده‌كات .
سه‌رچاوه/ سۆمهرنیوز
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.