سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له كاتێكدا كه ئێران ئاماده‌ی دانووستان و رێككه‌وتنێكی نوێ نییه، ئێمه‌ش هه‌ر ئاوا ئاماده‌نین.
دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: ئێران ئاماده‌ی دانووستان و رێككه‌وتنێكی نوێ نییه، ئێمه‌ش هه‌ر ئاوا ئاماده نین.
هاوكات رایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له سه‌ردانی شینزۆ ئابێ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن بۆ ئێران و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نیی ده‌كه‌م، به‌ڵام وه‌ك خۆم هه‌ست ده‌كه‌م له ئێستادا ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێ زۆر زووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات كه شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌سه‌ر دوای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران كۆبوویه‌وه.
ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی ئابێ بۆ تاران ، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی په‌یامێكی تره‌مپ بوو بۆ رێككه‌تنێكی نوێ به به‌رپرسانی باڵای ئێران.
به‌ڵام عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران هه‌ر جۆره دانووستان و رێككه‌تنێكی نوێی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ ره‌تكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.