Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:34

3 مانگە ئێران مووچەی پۆلیسی نەداوە

تا دێت بارودۆخی دارایی ئەو وڵاتە خراپتر دەبێت
3 مانگە ئێران مووچەی پۆلیسی نەداوە
کوردستان TV
100%

دوای توندکردن و زیادکردنی سزا ئابووریەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران، تا دێت بارودۆخی دارایی ئەو وڵاتە خراپتر دەبێت، بەجۆرێک وەک کارمەندانی حکومەت و پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێن 3 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

حەمید مورادی، کە زیاتر لە 12 ساڵە لە شاری شنۆ پۆلیسە بۆ کوردستان تیڤی دەڵێت: ماوەی 3 مانگە حکومەت مووچەی پێ نەداوین ناشتوانین ناڕەزایەتی دەرببڕین چونکە جگە لەوەی لە کارەکەمان دوردەخرێینەوە هاوکات دەمانخەنە زیندان و ڕەنگە لەسێدارەش بدرێین بە تۆمەتێکی هەڵبەستراو.

حەمید مورادی، دەشڵێت:" جاران مووچەکەمان مانگانە ملیۆنێک و 500 هەزار تمەن بوو بەڵام ئێستا سەرباری زیادبوونی مووچەکەمان کە بووەتە 4 ملیۆن تمەن چونکە قیمەتی نەماوە و کەلوپەل زۆر گرانبووە، بەڵام کە پێمان نادەن هیچ سوودێکی نییە.

مورادی، ئاماژەی بەوەشکرد:" لەپاڵ کاری پۆلیسی ڕێگەنادرێت هیچ کارێکی دیکە بکەین بەڵام ناچارین خۆمان بخەینە مەترسی و کاری دیکەی لەگەڵ بکەین، هەرچەندە ئێستا کاری دیکەش نییە تا بیکەین، زۆر هاوڕێمان هەن ژیانی خێزانیان تێکچووە لەبەر بێ کاری و بێ پارەیی.

مەلیحە مەولودی، خانمێکی خەڵکی پیرانشارە و ماوەی 6 مانگە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە کە پۆلیسی ناوشارە، بۆ کوردستان تیڤی باس لە مەینەتییەکانی خۆی دەکات و دەڵێت: ماوەی 12 ساڵە هاوسەرگیریم کردووە خاوەنی 2 منداڵم لەسەرەتای ژیانم تا دووساڵ پێش ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەبوو ژیانمان بەجۆرێک خۆش بوو کە زوو زوو گەشتمان دەکرد بۆ شارەکانی دیکەی ئێران.

مەولودی، دەشڵێت:" بەهۆی خراپی باری دارایی هاوسەرەکەم کە لەم دووساڵەی دوایی حکومەت مووچەکەی بە زەحمەت پێدەداین بۆیە ناکۆکی لەنێوانمان دروست بوو بەردەوام توڕە و بێتاقەت بوو بۆیە وای لێهات لەیەکتری جیابووینەوە.

سەلام باپیری، کە 16 ساڵە پۆلیسی ناوشار بوو لە پیرانشار ئێستا دەستبەرداری کارەکەی بووە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بارودۆخی دارایی حکومەت زۆر خراپ بووە ئەوەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ئێمەیە کە زۆربەمان باری دارایمان بەجۆرێک خراپە کە توانای کڕینی کەلوپەلی ڕۆژانەشمان نییە.

سەلام باپیری، کە ناوی خوازراویەتی دەڵێت:" سێ مانگ بێ مووچە بووم لەو ماوەیە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەنم قەرز کردووە بۆیە توانام نەما بەخۆڕایی کار بۆ حکومەت بکەم و وازم لە کارەکەم هێنا، ئێستا سەرقاڵی کاری باخداریم بەڕۆژانەیەکی کەم کە تەنیا بەشی خواردنی ڕۆژانە دەکات.

سەلام باپیری، دەشڵێت:" تاوەکو ئێستا بەهۆی بێکاری و بێ مووچەیی زیاتر لە 13 کەس لە هاوڕێیانم ئێرانیان بەجێهێشتووە ڕۆیشتوون بۆ هەولێر بۆ کارکردن.

بەپێی ئامارەکان تەنها لە دەروازەی حاجی ئۆمەران رۆژانە 200  کەس لە ئێرانەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە زۆربەیان بۆ کارکردن دێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی کوردستان نزیکەی 22 هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان هەن.

بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری لە ئێران 12٪ یە و رێژەی بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش 14٪ یە. 

ئامادەکردن و داڕشتنەوە - سیامەند کەریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.