Erbil 14°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:28

ئه‌ندی مۆرای: له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ یاریگاکان

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی سكۆتله‌ندی
کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی سكۆتله‌ندی ئا‌ندی مۆرای له‌ لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ونان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان، مۆرای له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ دووچاری پێكان هات‌ و‌ دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراو له‌ یاریگاكان دووركه‌وته‌وه‌، یاریزانه‌كه‌ ئه‌و كات رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا دوایین پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌و بێت، چونكه‌ دوو ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه‌ دووچاری پێكان ده‌بێت، ‌ئێستاش مۆرای‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ست به‌ هیچ ئازارێك ناكات و له‌ ماوه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌یاریكردن ده‌كاته‌وه‌، مۆرای خاوه‌ن سێ نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كانه‌و ‌هه‌فته‌ی داهاتووش شانبه‌شانی یاریزان فلیسیانۆ لۆپێز به ‌یاری جووت ده‌ست به‌ یاریكردن ده‌كاته‌وه‌و به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تی كوینز ده‌كات‌. 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.