Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:50

دوو که‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌ ده‌ریای عومان کرانه‌ ئامانج

نرخی نه‌وتی به‌رزكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌، دوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری له‌ ده‌ریای عومان كرده‌ ئامانج و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش  نرخی برێنت 2.5 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌كان به‌رله‌وه‌ی بچێته‌ نێو ده‌ریا له‌شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات نه‌وتی باركردووه‌.

هاوكات میدیای ئێران بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ده‌ریای عومان بیستراوه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریاخستووه‌ كه‌ دوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵَگر كراونه‌ته‌ ئامانج.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.