Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:40

جێگری پێشووی سه‌رکۆماری ئێران دانی به‌ کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی نا

خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌
کوردستان TV
100%

جێگری پێشووی سه‌ركۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی تاران، محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنا، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاوانه‌كان، محه‌مه‌د شه‌هریاریی، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی دانی به‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ناوه‌.

محه‌مه‌د شه‌هریاریی تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌جه‌فی خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ "ناوبراو دانی به‌ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا له‌به‌ر ناكۆكی خێزانیی، ناوه‌.

دوێنێ، میترا نه‌جه‌فی هاوسه‌ری دووه‌می محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی له‌ تیمی كاری نزیك له‌ سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی بووه‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌عدابادی باكووری تاران، به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوژرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.