Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:46

1000 دانە دەبە ئاوی بەراد ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا

به‌هۆی ده‌رنه‌چوونى له‌پشكنین
کوردستان TV
100%

بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی لە خاڵی پشکنینی خۆراکی بانی مەقانی مەڵبەندی خۆپاراستن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، بڕێکی زۆر دەبە ئاوی بەراد دەستی بەسەرداگیرا.

 شۆڕش حەوێز، لێپسراوی خاڵی پشکنینی خۆراکی بانی مەقان لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: بارەکە بری (1000) دانە دەبە ئاوی بەرادی خواردنەوەیە کە خاوەنەکەی دەیویست هەناردەی بازڕەکانی بکات ،بەڵام بەهۆی نەشیاوی و دەرنەچوونی بۆ دوەمجار لە پشکنینی بەکترۆلۆجی، دەستبەجێ بڕیادرا بە دەستبەسەراگرتن و لەناوبردنی.

ووتیشی: خاوەنی ئەو بارە غەرامە دەکرێت و بەڵێننامەی دادنووسی پێپڕ دەکرێتەوە لەکاتی دووبارەکردنەوەی بەتوندی سزا دەدرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.