حهسهن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، دوایین ههڵوێستی وڵاتهكهی له بارهی گرژییهكانی نێوان وڵاتهكهی و ئهمهریكا راگهیاند و دووپات لهوه دهكاتهوه، تەنانەت ئەگەر بۆمبارانیش بكرێن، گەلی ئێران تەسلیم نابێت.
حەسەن رۆحانی، سهرۆك كۆماری ئێران، شەوی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئاماژەدان بە ئەو گوشارانەی لەسەر ئێرانە رایگەیاند، پێویستیان بە خۆڕاگری زیاترە بۆ ئەوەی دوژمنانی ئێران تێبگەن كە ئێرانییەكان بێھیوا نابن.
رۆحانی رایگەیاندووە، ئەگەر وڵاتەكەی بۆمبارانیش بكرێ و خەڵكێكی زۆر ببنە قوربانی، دیسانیش دەست لە ئامانجەكەیان ھەڵناگرن و خۆ بەدەستەوە نادەن.
ھاوكات پەیوەست بە دۆخی ئابووری ئێرانیشەوە، روحانی ئاشكرای كردووە، رووبەرووی شەڕێكی ئابووری سەخت بوونەتەوە و ئەوەشی بە ھێرشێكی سەخت بۆسەر ئاسایشی ئێران ناوبردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.