دادگایه‌كی فه‌ره‌نسا بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی جه‌لال روحوڵڵا نه‌ژاد ئه‌ندازیاری به ره‌گه‌ز ئێرانی بۆ ئه‌مریكا ده‌ركرد.
ئاژانسی بی بی سی بڵاویكرده‌وه: ئه‌ندازیار جه‌لال روحوڵڵا نه‌ژاد كه به ره‌گه‌ز ئێرانیه، تۆمه‌تباره به هاوكاریكردنی ئێران بۆ خۆدزینه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها به‌وه تۆمه‌تباره كه هه‌وڵی داوه ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بكڕیت كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاردێت و بۆ ئێران بیگوازێته‌وه.
به‌پێی یاسای فه‌ره‌نسا ناكرێت ته‌نها به ده‌ركردنی بڕیارێكی دادگا، كه‌سی تۆمه‌تبار راده‌ستی وڵاتێكی دیكه بكرێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه پێویستی به ره‌زامه‌ندی سهرۆكوهزیرانیشهوه هه‌یه.
جه‌لال روحوڵلا نه‌ژاد ئه‌ندازیارێكی به‌رگه‌ز ئێرانیه له رێككه‌وتی 1ی 2ی 2019 و دوای گه‌یشتنی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نیس له فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركرا و دواتر بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئه‌مریكا ده‌رچوو.
به‌رپرسانی یاسایی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: روحوڵڵا نه‌ژاد به‌نیاز بووه كۆمه‌ڵێك سیسته‌می ده‌گمه‌نی مایكرۆڤهیڤی پیشه‌سازی له ئه‌مریكاوه بۆ ئێران بگوازێته‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی به‌كار دێن.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ئێرانیه هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای" رایان روشد ئه‌فراز " په‌یوه‌ندی هه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته نێو لیستی سزاكان.
له ئه‌گه‌ری پشتڕاسته كردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه له دادگای ئه‌مریكا، بۆی هه‌یه جه‌لال روحوڵڵا نه‌ژاد بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.