Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:52

له‌ چوار مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌وت تۆن و 746 کیلۆگرام عاجی فیلدا گیراوه‌

رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی China Daily، به‌رپرسانی گومركی ویلایه‌تی گوانگدۆنگ له‌ میانی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا چه‌ندین رووداوی كاری قاچاخچێتیان له‌باره‌ی 67 جۆر ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌.

له‌و رووداوانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌وت تۆن و 746 كیلۆمه‌تر عاجی فیل و چه‌ندین به‌رهه‌می پانگۆلین، داڵ و سه‌مه‌نده‌ری گه‌وره‌دا گیراوه‌.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی گوانگدۆنگ، جۆو جیجون سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ویلایه‌تی گوانگدۆنگ یه‌كێكه‌ له‌و ویلایه‌تانه‌ی زۆر به‌توندی رووبه‌ڕووی قاچاخچێتی ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مانه‌یان بۆته‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.