یاریزانی ئیسپانی ڕافائێل نادال گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا
نادالی پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی هه‌شت نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش سفر له فێرناندۆ ڤێرداسكۆی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه، له قۆناغی پێش كۆتایشدا، نادال ڕووبه‌ڕووی ستێفانۆس تسیتسیپاسیی یۆنانی ده‌بێته‌وه
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا، دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر كی نیشكیۆری ژاپۆنی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.