Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:00

له‌سۆران شەربەتی دروستکراوی ماوه‌ بەسەرچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

هەرشوێنێک پابەند نەبێ بە ڕێنماییەکان نه‌بێت داده‌خرێت
کوردستان TV
100%


قایمقامیەتی سۆران لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان هەرشوێنێک پابەند نەبێ بە ڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

لێژنەی ئابوری قایمقامیەتی سۆران ڕایگەیاند دوای بەدواداچوونی بەردەوامیان لەچاودرێری بازار ئەمڕۆ لەهەڵمەتێک دەستیان گرت بەسەر کۆگایەکی دروستکردنی شەربەت لە جۆری شەربەت مێوژ و مۆز کە بە موادی بەسەرچوو دروستیان کردبوو.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی لێژنەی ئابووری قایمقامیەتى قەزای سۆران هاتووه‌، خاوەنی فرۆشگاکە بانگهێشی لیژنە کراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسای، گوتیشی بەردەوامین لەپشکنینی فرۆشگاکانی خواردەمەنی و شرینی  و گەس فرۆشی و ساردەمەنی و ترشیات و  لەناو بازار هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای یاسای وەردەگرێت.  

باسیشی لەوەکرد لەگەڵ سەردانی کردنیشمان بۆ بازار رێنماییەکانی لێژنەی ئابوریشیان پێ دەدەین بۆ دروست کردنی شرینی و شەربەتی تەندروست بۆ مانگی رەمەزان  .

مەبەست لەپشکنین چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی سۆران لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە، هەرشوێنێک پابەند نەبێ بە ڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت .

هەروەها بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.

پ: سامان زاهیر

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.