Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:44

جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: ئه‌مه‌ریکا ناوێرێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بکات

هیچ گفتوگۆیه‌كيان لەگەل ناكه‌ین و بوێریی هیچ شه‌ڕێكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نییه‌
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: ئه‌مه‌ریكا ناوێرێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بكات
کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكات و ده‌شڵیت واشنتۆن ناتوانێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بكات . 

یه‌دوڵڵا جه‌وانی جێگری سیاسیی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند: هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین و ئه‌وان بوێریی هیچ شه‌ڕێكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نییه‌ . 

یه‌دوڵڵا جه‌وانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه‌ دۆناڵد تره‌مپ وای ده‌زانی به‌ سزا و گوشاره‌ نوێیه‌كانی له‌ دوای كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران تووشی جۆرێك له‌ شڵه‌ژانی ناوخۆیی ده‌بێت و له‌ كۆتاییشدا مل بۆ دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه‌چ ده‌كات، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیچ شتێكی له‌م جۆره‌ رووینه‌دا . 

هه‌روه‌ها گوتی: له‌مساڵدا بینیمان كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ سوپای پاسداران خرایه‌ ناو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كه‌شتیی فرۆكه‌هه‌ڵگری خۆیان بۆ ناوچه‌كه‌ نارد و جۆرێك له‌ ئه‌ده‌بیاتی جه‌نگیان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ . 

ئه‌وان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر جۆرێك له‌ ئه‌ده‌بیاتی جه‌نگ هاوشێوه‌ی سزاكان و گوشاره‌ ئابوورییه‌كان بهێننه‌ ئاراوه‌، ئه‌وا گه‌لی ئێران ده‌ترسێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیش مل بۆ دانووستان كه‌چ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ندیی پێوه‌ بكه‌ن و له‌ سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشن . 

یه‌دوڵڵا جه‌وانی گوتیشی: گه‌لی ئێران هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن نییه‌ ئه‌ویش خۆڕاگرییه‌ . 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.