سوپای ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه سوپای ئێران و هێزه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن تارانه‌وه، ئاماده‌كارییان بۆ په‌لاماردانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا (EUCOM) وه‌ڵامی نووسراوی پرسیارێكیان سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایه‌وه.
گوته‌بێژی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا رائید بیڵ ئۆربن له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كان، كێنیس مهككێنزی و له‌دوای ره‌زامه‌ندیی بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه كراوه و رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌ی روونی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی بۆ په‌لاماردانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێران و هێزه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران، بینی، داوای هێزی كرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌نزیكه‌وه چاودێریی رژێمی ئێران، سوپاكه‌ی، سوپای پاسداران و درێژكراوهكانیان ده‌كه‌ین و له‌پێناو پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی باش جێگیربووین.
هاوكات گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا، مقه‌ده‌م جۆو هۆنتز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌شتیی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln و كه‌شتییه‌كانی هاوه‌ڵی، پلانی سه‌ردانكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌ورووپایان به‌هۆی ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه‌كه، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.