ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵاته له جیهاندا كه زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه كه ده‌گاته 8 هه‌زار و 133 تۆن زێڕ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ كه رێكخراوێكی جیهانیی تایبه‌ته به زێڕ و كانه‌كانی زێڕ و نرخی زێڕ و یه‌ده‌گ و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست پێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی یه‌ده‌گی وڵاتانه‌وه له زێڕ بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه عێراق له ریزبه‌ندی ئه‌و 40 وڵاته‌ی یه‌كه‌مه كه زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕیان هه‌یه، به‌دیاریكراویش توانییه‌تی به بڕی 96،3 تۆن زێڕه‌وه ریزبه‌ندی 38همین بگرێت و ئه‌و بڕه زێڕه‌ی عێراق هه‌یه‌تی رێژه‌ی 6 له‌سه‌د له سه‌رجه‌م یه‌ده‌گه‌كانی عێراق له كۆی یه‌ده‌گی گشتی پێكده‌هێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زێڕ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می له‌نێو وڵاتاندا گرتووه له زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕ كه خاوه‌نی 8 هه‌زار و 133 تۆنه، پاش ئه‌ویش به 3 هه‌زار و 369 تۆن زێڕه‌وه ئه‌ڵمانیا پله‌ی دووه‌می گرتووه، هاوكات شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیش له‌نێو ئه‌و 40 وڵاته‌یه كه خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕن له جیهاندا، ئه‌وانیش سعوودیه، لوبنان، جه‌زائر، لیبیا، عێراق، كوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.