Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:52

کار بۆ رێکخستنی نرخی هێلکه‌ و مریشک ده‌کرێت

هه‌وڵده‌درێت پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كان بخرێنه‌وه‌ كار
کوردستان TV
100%


هه‌وڵده‌درێت پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كان بخرێنه‌وه‌ كار بۆئه‌وه‌ی نرخی مریشك و پێداویستییه‌كانی رێكبخرێن.

به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ناوخۆیی كه‌ له‌ نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری و كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ پێكدێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جوچك هه‌ڵهێنه‌ر و هێلكه‌ی تروكاندن، ئه‌مرۆ 2019.4.29 كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی قئیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌نجامدرا.


له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌ رزگار حمد خدر، جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بینیمان به‌م دواییه‌ نرخی جوچكه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی مریشك كردووه‌، بڕیارمان دا پێداچونه‌وه‌ به‌ نرخی جوچكه‌ و نرخ و توانای پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی تروكاندن و جوچكه‌ بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان بكرێت.


وتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كاری جدی بۆ پشتیوانی له‌ پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی تروكاندن بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ‌ناوخۆ پڕبكه‌نه‌وه‌ و له‌ناوخۆشدا بازاڕیان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌رزیده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی هێلكه‌ی تروكاندن و هه‌ڵهێنانی جوچكه‌ بكه‌ین، چونكه‌ به‌شێكن به‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك كه‌ پێداویستی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانه‌.


وتیشی بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌كانی جوچك هه‌ڵهێنه‌ر به‌ كه‌متر له‌ توانای خۆیان كارده‌كه‌ن و زۆربه‌ی هێلكه‌كانیش له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌هێنرێن، بۆیه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ و جوچك هه‌ڵهێنان و به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌ناوخۆدا بێت و پێویستمان به‌ هاورده‌ی پێداویستییه‌كانی نه‌بێت و له‌رێگه‌ی رێكخستنی ئه‌و كارانه‌شه‌وه‌ ده‌توانین نرخ به‌ته‌واوی دیاری بكه‌ین.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.