دوای نیگه‌رانی دانیشتوان و جووتیارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان و ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها دوای به‌دواداچوونی كوردستان تیڤی بۆ كێشه و گرفته‌كان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه كێشه و گرفت و نیگه‌رانییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی عێراقی و به گفتوگۆیه‌كی زۆر ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
ئاشكراشی كرد كه له ڕووی ئیداری و قانونییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و تا ئه‌و كاته‌ی كه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت ده‌بێ پێگیری به بڕیاری ژماره 29ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری ژماره چواری مادده‌ی 140 بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.