پڕۆسەی وەرگرتنی بەرھەمی جووتیاران لە عێراق دەستی پێكردووه جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی ساڵانی ڕابردوویان به‌ڵام ئاماده‌ییان هه‌یه ئه‌مساڵیش گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن.
نه‌وزاد ئه‌ده‌هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئەمساڵ 340 ھەزار تۆن گەنم لە ھەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش 500 ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ جووتیاران.
ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ ڕێک کەوتوون لەسەر وەرگرتنی بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بۆ ئەمساڵ 340 ھەزار تۆن گەنم لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە لە ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ڕونیشیكرده‌وه: سەرۆکوەزیرانی عێراق 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیارانی عێراق خەرج کردووە کە پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە، بەڵام ئەم بڕە پارەیە بۆ شایستەی ئەمساڵی جووتیارانە نەک ساڵانی ڕابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.