وەزیری نەوتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا لەبارەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند: به پشت به‌ستن بە یاسای بودجەی ساڵی 2019، پابەندبوون هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێڕاق بەسۆمۆ بەجۆرێک سۆمۆ ئەو بڕە نەوتە دەفرۆشێت و داهاتەکەی بۆ بودجەی عێراق دەگەڕێتەوە .
سامر غەزبان وەزیری نەوتیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تاوەکو ئێستا ئەوە نەکراوە، هیوامان ئه‌وه‌یه كه جێبه‌جێ بكرێت و پلانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
وەزیری نەوتیی عێراق باسی له‌وه‌شكرد: بەم نزیكانه لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆده‌بینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی پێویست به جێبەجێکردنی ئەوەی لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە، ئێمە پابه‌ندین به هه‌موو جۆرێك ده‌مانه‌وێت ته‌نیا قسه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ین كه له بوودجه‌دا جێگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.