سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌ترسی له‌سه‌ر بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نییه له‌لایه‌ن به‌غداوه .
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی بە "ئاسایی" ناودەبات و پێی وایە لەگەڵ ئەوەی کێشەش ھەیە، بەڵام پەیوەندییەکان باشن .
سەفین دزەیی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سەرکەوتنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بەواتای سەقامگیری و گەشەسەندن و چارەسەرکردنی کێشەکان دێت، له ئێستادا چەندین لێژنەی ھاوبەش پێکھاتووە بۆ چارەسەرکردنی ھەندێک لەو کێشانە بەتایبەت مەسەلەی یەکخستنی پرسی پێناسی گومرکی.
سەبارەت بە پرسی بوودجەی ھەرێمی کوردستان و پشکەکەی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "بابه‌تی بوودجە یەکێکە لەو بابەتانەی بە شێوەیەکی کاتیش بێت ئێستا داڕشتنێکی گونجاو دۆزراوەتەوە بەتایبەت بۆ ئه‌مساڵ، بەڵام لەھەمان کاتدا ھاوکاری یەکتر بین کە سیاغەیەکی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزینەوە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بێت .
لە درێژەی لێدوانەکەیدا لەبارەی ئەو قسانەی له‌لایه‌ن ھەندێک لە پەرلەمانتاران دەکرێن لەمەڕ ئەگەری مەترسی له‌سەر بوودجەی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق بەھۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی نەوت لە لایەن ھەرێمەوە سه‌فین دزه‌یی رایگەیاندووه ئەو رێککەوتنەی ئێستا لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە مەترسیی لەسەر نییە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.