له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ قائیمقامیه‌تى قەزای ناوەندیی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نن لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەواداچوون بۆ24 شوێن لە ناوسەنتەری شاری هەولێر ئەنجام دا شوێنەکان بریتی بوون لە خواردنگە،چێشتخانە،گەس، مارکێتی ماست وپەنیر،ساردەمەنی، شیرنەمەنی ،سەمونخانە،چایخانە، شوێنی تاتۆ، لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران 11 شوێن داخران وە 11 شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە
لێژنه‌كه راشیده‌گیه‌نێت ، هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.