Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:51

به‌شێک له‌شه‌قامه‌کانی گه‌ڕه‌کی قه‌ته‌وه‌ی کۆنکریت کرا

له‌ دوای گه‌یاندنی داواكاری هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌ك
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌ش سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: توانیمان به‌ گوژمه‌ی 20 ملیۆن دینار، توانرا شه‌ش شه‌قامی ناوخۆی گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وه‌ی كۆنكریت بكرێت.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی شۆرش عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌ش هه‌ولێر گوتی: له‌ دوای گه‌یاندنی داواكاری هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌ی قه‌ته‌وی هه‌ولێر بۆ شاره‌وانیه‌كه‌مان به‌ هاماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر توانیمان به‌ گوژمه‌ی 20 ملیۆن دینار توانرا شه‌ش شه‌قامی ناوخۆی گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی هه‌ولێر كۆنكریت بكرێت.

به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێكی دیكه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ كۆنكریت ده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: كارزان كاكل

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.