Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:36

رووحانى: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌که‌ین به‌و مه‌رجه‌ى واشنتۆن فشاره‌کانى هه‌ڵبگرێت و داواى لێبوردن بکات

حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران
رووحانى: دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین به‌و مه‌رجه‌ى واشنتۆن فشاره‌كانى هه‌ڵبگرێت و داواى لێبوردن بكات
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2019، له‌ گوتارێكدا كه‌ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران گواستیه‌وه‌ گوتى: "دانوستاندن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌گه‌ره‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى واشنتن ئه‌و گوشارانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ سه‌پاندوویه‌تى به‌سه‌ر تاران و داواى لێبوردن بكات و رێز بنوێنێت"، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستاندن و ئێران ئه‌وه‌ى ناوێت ئه‌مه‌ وانییه‌".

رووحانى له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتیشى: "ئێمه‌ هه‌میشه‌ پیاوى دانوستاندن و دیبلۆماسى بووین، به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ چۆن پیاوى جه‌نگ و به‌رگرى بووینه‌، دانوستان ته‌نها ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو فشاره‌كان هه‌لگیرێت و داواى لێبوردن بكه‌ن له‌ كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانیان و ڕێزى دوولایه‌نه‌ هه‌بێت".

حه‌سه‌ن رووحانى له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى بڕى نه‌وتى ئێران له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا له‌لایه‌ن ئیمارات و سعوودیه‌ گوتى:" به‌ڵێندانى سعوودیه‌ و ئیمارات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانى جیهان واتاى رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئێران و گه‌له‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت بزانن ئه‌سته‌مه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌یه‌نرێته‌ سفر".

هه‌روها گوتیشى "كاتێك سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى پێشووى عێراق نه‌یتوانى سعوودیه‌ و ئیمارات داگیر بكات به‌هۆى حیكمه‌ت و عه‌قڵانییه‌تى ئێرانییه‌كانه‌وه‌ بوو".

هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى گوشارى زیاتر له‌سه‌ر ئابوورى ئێران، مۆڵه‌تى به‌خشینى ئه‌و هه‌شت وڵاته‌شى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بۆیان هه‌بوو نه‌وتى ئێران بكڕن و دوا مۆڵه‌تیشیان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 2ى ئایارى ساڵى 2019 .

داڕشتن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.